په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی هه‌لبژاردن ده‌ركرد
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌وڵی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق توانای رێژه‌ی یاسایی ته‌او بكه‌ن بۆ قسه‌كردن له باره‌ی ئاكامه‌كانی هه‌لبژاردن, ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێكی له باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دوازده‌ی ئایار ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاماده‌بوونی (165) نوێنه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبووری دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیارێك ده‌ركراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركی خۆیان راپه‌ڕێنن به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی متمانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی تایبه‌ت له كه‌مپی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و دیاله هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه به هۆی بوونی به‌ڵگه‌ی ساخته‌كاری له پرۆسه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به ده‌ست به رێژه‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له (%10) له سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجامبدرێت و ئه‌گه‌ر به رێژه‌ی (%25) ده‌ركه‌وت ساخته‌كاری كراوه، ئه‌وا ده‌بێت له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه و كیانه سیاسییه‌كان كۆپییه‌كی ده‌نگدان و ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌یان پێ بدرێت.