بەرپرسێكی پارتی له موسڵ: داعش لەهەندێك لە مزگەوتەكان بانگ دەدەن
دوای ئهوهی له ماوهی رابردوو چهند جارێك رووبهروو بوونهوهی سهربازی نێوان چهكدارانی داعش و هێزه چهكداره عێراقیهكان روویداوه, بەرپرسێكی پارتی لە موسڵ دەڵێت: “چەكدارانی داعش لەوپارێزگایە سەریانهەڵداوەتەوە و لە هەندێك شوێن بە ئازادی بوونیان هەیە”.
سەعید مەموزینی كارگێڕی لقی 14ی پارتی رایگهیاندووه: “لەماوەی یەك هەفتەدا لە ناوچەی شوعەیبەی رۆژئاوای موسڵ چەكدارانی داعش دووجار پەلاماری هێزە ئەمنیەكانیان داوەو لە هەردوولا كوژراو و بریندار هەیە”.
گوتیشی: “ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی داعش لەو پارێزگایە سەریهەڵداوەتەووە و لە هەندێكی شوێنی بەری راستی موسڵ بە ئازادی بوونیان هەیە و لەبەشێك لە مزگەوتەكان بانگ دەدەن”.
جەختیشی كردەوە، تەنها لە لای چەپی موسڵ ژیان ئاسایی ترە، لەسەر ئەوەی زۆرینەی خەڵكەكەی كوردن و هاوسنورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان “یاخود درێژەی خاكی هەرێمی كوردستان”ە.