به‌په‌له…كۆمسیۆنی عێراقی په‌رله‌مان مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی نیه.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار، رایده‌گه‌ێنێت.” یاسا رێگە نادات ئەنجامی دەنگدانی عێراقییەکانی دەرەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە”.
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی دووشەممە 28/5/2018 پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار بڕیارێکی پەسندکرد، کە داوای بە دەست ژماردنەوەی لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردن دەکات. هەروەها دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی چەند پارێزگایەکی هەڵوەشاندەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” به‌پێی هه‌ندێك زانیاری، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەسەڵاتێکی سەربەخۆی هەیە و سەربەخۆیە لە بڕیاردان، نە حکومەت و نە پەرلەمان ناتوانن بڕیارەکانی هەڵبوەشێننەوە.