بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ربازگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی مه‌كۆی گۆران و گۆری نه‌وشیروان مسته‌فا پێكده‌هێنێت

رۆژی ١٢ی٥ی٢٠١٨ و پاش ئاشکرا کردنی دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گۆڕان ناڕەزایی دەربڕی، بەوەی ساختەکاری لە دەنگەکانیان لە سلێمانیدا کراوە، ھێزێکی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھێرشی کردە سەر گردی زەرگەتە.
 
عەمید بەمۆ عومەر، بەرپرسی ھۆبەی پارێزگاریی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”چەند جارێک داوای ئەوەمان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، ژمارەی پاسەوانەکانمان بۆ زیاد بکات، بەڵام بەھۆکاری ئەوەی دامەزراندن وەستاوە، پاسەوانەکانمان ھیچی زیادی نەکردووە“.
 
بەرپرسی ھۆبەی پارێزگاریی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاشیگەیاند:”خۆمان ڕێكده‌خه‌ین و سەنگەرەکانمان توندوتۆڵ دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان بکەین“.
 
هه‌روه‌ها عه‌مید به‌مۆ عومه‌ر گووتی:”مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕی نەوشیروان مستەفا و سەرکردایەتیی گۆڕانی لێیە، بۆیە پێویستە لە ھەموو حاڵەتێکدا حکوومەت پارێزگاری لێ بکات، بەڵام ئەگەر پارێزگاری لێ نەکات، ئەوکاتە گۆڕان بە ھەموو شێوەیەک مافی ھەموو بەرگرییەکی ھەیە“.
 
سه‌رباری ڕەتکردنەوەی پێشنیازی دروستکردنی هێزی چەکدار،له‌لایه‌ن جڤاتی گشتی و نیشتمانی وخانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان،به‌ڵام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان لەناو مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕاندا،سەربازگەیەکی تایبەت بە پاراستنی بارەگاکانی بزووتنەوەی گۆڕان دروست بكرێت .
Back to top button