ئەردۆغان: 10 ساڵە بەحكوومەتی عێراق دەڵێین ئاو هەڵگرن, كه‌ به‌ قسه‌تان نه‌كردین ئاوتان نیه‌ كێشه‌ی ئێمه‌ نیه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی توركیا ده‌ستی كرد به‌ گرتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ئاوی رووباری دیجله‌ به‌ مه‌به‌ستی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ, حكومه‌تی عێراق ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزكرده‌وه‌, ئه‌ردۆگایش ده‌لێت ده‌ ساڵ پێش ئێستا به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقمان گوتووه‌ ئاو هه‌ڵگرن با له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌ فیڕۆ نه‌چێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایگەیاند خستنەكاری بەنداوی ئەلیسۆ پاشگەزبوونەوەی بۆ نیە. گوتیشی ماوەی 10 ساڵە بەحكوومەتی عێراق دەڵێین خۆی ئامادە بكات و ئاو هەڵگرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانیان گوێ ناگرن و خەمی میللەتیان نیە.

ئەردۆغان ئەمڕۆ یەكەم كاردانەوەی پێشان دا لەبارەی ناڕەزاییەكانی عێراق لەسەر گرتنەوەی بەشێكی ئاوی رووباری دیجلە، بەهۆی خستنەكاری بەنداوی ئەلیسۆ، كە بەشێكە لە پرۆژەی زەبەلاحی گاپ لە توركیا.

سەركۆماری توركیا لە پەیامێكدا دووپاتی كردەوە “هەرگیز لە كردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ پاشگەز نابنەوە، پێویستە عێراق ڕێز لە ڕای ئێمە و گەلی ئێمە بگرێ، كاتێك بەنداوەكە پڕ ئاو دەبێت، بەردانەوەی ئاوەكە ئاسایی دەبێتەوە، ئێمە ماوەی پێنج ساڵ چاوەڕێی ئەم ڕۆژەمان كرد، ماوەی 10 ساڵیشە بە عێراقمان گوتووە خۆی ئامادە بكات و ئاو هەڵگرێت. بەنداو دروست بكەن بۆ وڵات و گەلەكەتان، بۆچی ئەم ئاوە لە كەنداو بەبێ ئەوەی هیچ سوودێكی لێ ببینن، بەفیڕۆی دەدەن؟”.

ئەردۆغان گوتوویەتی “دەسەڵاتدارانی عێراق لەمبارەیەوە هیچیان نەكرد، ئەوانە گوێ لە كەس ناگرن، ئەمە كەی كێشەی ئێمەیە؟ لەمەودوا بەنداوی ئەلیسۆ ناوچەكانی باشووری رۆژهەڵاتی توركیا دەكاتە گەورەترین ناوچەی كشتوكاڵی و گەشتیاری، هەروەها پرۆژەیەكی زەبەلاحی كارەبای لێ دروست دەكرێ و وەبەرهێنەرانمان بۆ رادەكێشێت”.

دوێنێ هەڵمەتێكی ناڕەزایی لە هەردوو ئاستی هاووڵاتیان و حكوومەتی عێراق لە دژی توركیا دەستی پێكرد بەهۆی گرتنەوەی بەشێكی زۆری ئاوی رووباری دیجلە لەسەر عێراق.

Back to top button