هۆشیار زێباری هۆشداری تووند دهدات
هۆشیار زێباری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له تۆڕی كۆمهڵاتی فهیسبووك، له ههژماری تایبهتی خۆی رایگهیاند”کە پەرلەمان ماوەی بەسەرچووە و مافی پەسەندکردنی پرژەیاساکانی نییە، ههروهها گوتیشی” حکوومەت و پەرلەمانی عێراق چەندین پێشێلکاریی دەستووریی و یاساییان ئەنجام داوە، دهشلێـ” ئێستا پەرلەمانی عێراق ماوەی بەسەر چووە و مافی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکانی نییە.
هۆشیار زێباری ههروهها له پۆستهكهی دا به خاڵ ئەو پێشێلکارییە یاسایی و دەستوورییانەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 6/6/2018ـی پەرلەمانی عێراقی خستووەتە روو، کە بریتین لە، – پەرلەمان ئێستا تەنیا دەتوانێ پێشنیازی یاسایی بکات و بیداتە حکوومەت بۆ ئەوەی حکوومەت بیکاتە پرۆژەیاسا و بینێرێتە پەرلەمان، خۆی ناتوانێ پرۆژەیاسا پێشکەش بکات، له خاڵی دووهمیش دهلێـ”- دەستووری عێراقی و پەیڕوی ناوخۆی پەرلەمان رێگایان بە بەکراوەیی ھێشتەوەی دانیشتنەکان نەداوە”.
هۆشیار زێباری له خاڵی سێههم دا دهشلێـ”- پەرلەمان لەو دانیشتنەدا، خۆی وەک لایەنێکی کێشەکانی دوای ھەڵبژاردن نیشان دا و ھەر خۆیشی وەک داوەرێک رەفتاری کرد. ئەو کارەشی لە بەرژەوەندیی ئەندامە شکستخواردووەکانی لە ھەڵبژاردن، کرد.
چوارهم – کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پەیوەست نییە بە پەرلەمان، تەنیا دەکەوێتە ژێر چاودێریی پەرلەمان.
پێنجهم_ پەرلەمان دەسەڵاتی دەرکردنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن و دانانی دادوەر لە شوێنی ئەو کۆمسیارانەی نییە.
شهشهم- ئەنجومەنی وەزیرانیش دەسەڵاتی دروستکردنی لێژنەیان بۆ دەستوەردان لە کاروباری کۆمسیۆن، چونکە کۆمسیۆن دەستەیەکی سەربەخۆیە.
ئەو سەرکردەیەی پارتی پێی وایە ئەو پێشێلکارییە دەستووری و یاساییانە دەرەنجامی ترسناکیان لێ دەکەوێتەوە و کاریگەریی نەرێنییان بەسەر رەوشی ئەمنی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی وڵاتەوە دەبێت
ئهمهش لهكاتێكدایه،
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەدا، پەرلەمان تاوتوێی پرۆژەیاسای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی کرد و پەسەندی کرد. پرۆژە پەسەندکراوەکە پێچەوانەی ھەموو یاساکانی دیکە، بەسەر ھەڵبژاردنێکدا جیبەجێ دەکرێت، کە بەر لە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیەی ھەموارکرد، ئەنجام دراوە.