ئەردۆگان بەتەمای ھێرشی لەناکاوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند کە سوپای ووڵاتەکەی لە توانایدایە لە ھەر کاتێکدا بیەوێ پەلاماری بنکە سەربازیەکانی پەکەکە بدات لە باکوری عێراق.
 
لەو دیدارەدا کە درەنگانێکی شەو پەخش کرا بەڵێنیدا کۆتای بە ھەموو مەترسیەکانی سەر تورکیا بھێنێت بۆ ئەوەش لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ بەغداد وە ئەگەر بەغداد لەو ڕوەوە ھاوکاریمان نەکات ئەوا یەک لایەنە ھەنگاوی پێویست ھەڵدەگرین.
 
چاودێران پێیان وایە ئەم وتانەی ئەردۆگان ئاماژەی ڕوونی بەڵێی بەغدادە بۆ تورکیا و بێدەنگیەکانی بەغداد سەلمێنەری بوونی پیلانێکی ھاوبەشی ھەردوو ووڵاتە دژی پەکەکە، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاداشتی بێده‌نگی توركیایه‌ له‌مه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رووداوه‌كانی پاش ئه‌م رۆژه‌”.
Back to top button