كۆگایی هه‌ڵگرتنی سندووقی ده‌نگدان له‌ به‌غدا گڕی گرت

له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ له‌یه‌كێك له‌ كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی سندووقه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئاگری گرتوو، وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆش ده‌ڵێت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، كه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ین”.

وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌لێـ” لە بەغدا ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەوتەوە، کە دەکەوێتە ناوچەی رەسافەی بەغدا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌شلێـ” کۆگاکە ئەو سندووقانەی تێدا هەڵگیراون کە بەشێک لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی تێدایە و تیمەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن”.

 

Back to top button