نه‌دا مێرگه‌سوری :سەركردایەتیی سیاسی كوردستان لەگەڵ پێكهێنانی هاوپەیمانیی تائیفی نییە

سبەینێ‌ سێشەممە 18یحوزه‌یرانی 2018 وادەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات،ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، سەركردایەتیی سیاسی كوردستان هێڵی سووری لەسەر هیچ هاوپەیمانییەتییەك بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق نییە.
 
نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند:” ئەو ئەزمە سیاسییەی كە بەرۆكی عێراقی گرتووەتەوە، پێویستیی بە چارەسەرێكی جدی هەیە، چونكە بەردەوامی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دروستبوونی كۆمەڵێك قەیرانی دیكە”.
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند:” پەرلەمانی عێراق تەنیا 13 ڕۆژی ماوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش تاكوو ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە، سووتانی سندووقەكانی ڕەسافە، قەیرانەكانی زیاتر كردووە، هەر بۆیە زۆر گرنگە لەم ماوەیەدا چارەسەرێكی گونجاو بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان بدۆزرێتەوە”.
 
نه‌دا مێرگه‌سوری ده‌ڵێت :” سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان هێڵی سووری لەسەر هیچ هاوپەیمانییەتییەك نییە كە ڕەچاوەی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و مافە دەستوررییەكانی بكات و ئێمە زیاتر مەبەستمان بەرنامەی هاوپەیمانییەتییەكانە”.
 
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:” سەركردایەتیی سیاسی كوردستان لەگەڵ پێكهێنانی هاوپەیمانیی تائیفی نییە و هەر هاوپەیمانییەتییەك كە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو پێكدەهێنرێت، پێویستە ڕەچاوی مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكات”.
Back to top button