هەركوردێك لە ئەڵمانیا بگەڕێتەوە تا ٣ ساڵ مانگانە هەزار یۆرۆ وەردەگرێت

بەڕێوەبەری گشتی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم دەڵێت، لە دوای ساڵی ١٩٩٢ تاوەكو سەرتای ساڵی ٢٠١٨ئەمساڵ، نزیكەی ٣٠٠ هەزار پەنابەری كورد، لەئەوروپا گەڕاونەتەوە ، لەمەودواش هەر پەنابەرێكی كورد لە ئەڵمانیا بگەرێتەوە، تا سێ ساڵ مانگانە هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.
 
شاكر یاسین، بەڕێوەبەری گشتی كۆچ وكۆچبەرانی‌ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند:” لە ١٩٩٢ تاكو ئێستا و سەرەتای ٢٠١٨ كۆچی دوولایەنە هەبووە هەم لەهەرێم بۆ وڵاتانی دەرەوە و هەمیش گەرانەوە وبۆ هەرێم و، تا مانگی ٢ ساڵی ٢٠١٨ واتا لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوو نزیكەی ٣٠٠ هەزار پەنابەر ( بەشێكیان بە خێزانەوە) گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان”.
 
بەڕێوەبەری گشتی كۆچ وكۆچبەرانی‌ وەزارەتی ناوخۆ گوتیشی” دوای هاتنی داعش شەپۆلێكی كۆچكردن لە هەرێمی كوردستانەوە دەستی پێكرد، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش ئێستا جارێكی دیكە ئەو خەڵكە دەگەرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوانەشی بگەرێنەوە ئەوا دەرفەتی مادی زۆریان هەیە جگە لەوەی ئەڵمانیاش هاوكاریان دەكات”.
 
لەبارەی هاوكارییەكانی ئەڵمانیا شاكر یاسین، بەڕێوەبەری گشتی كۆچ وكۆچبەرانی‌ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند:” لەنوێترین كاردا هەر پەنابەرێكی كورد لە ئەڵمانیاوە بگەرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕێكخراوی (giz)ی ئەڵمانی بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی هەزار یۆرۆی مانگانەی پیدەدات، ئیستا لە هەوڵداین بیكەین بە ٥ ساڵ و مانگانە ٥ هەزار یۆرۆ”.
Back to top button