ئهنجوومهنی ئاسایشی كوردستان لهسهر تاوانهكانی ههولێر هاته سهر خهت
له راگهیاندراوێكدا ئهنجوومهنی ئاسایشی كوردستان، هۆشداری تووند دا بهو كهس و لایانانهی كه تاونباریان داڵدا داوه، له راگهیاندراوهكهدا هاتووه” ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن. داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین هاوکار بن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین ئاسایشی هەرێم و ئارامیی ژیانیان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی هیچ کەس و لایەنێک”.
ههر له راگهیاندراوهكهشدا هاتووه” زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگاکانمان بن.
دهقى راگهیهندراوهكه:
بە پێی ئامارەکان ماوەیهکە رێژەی تاوان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتیانمان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان و گشت دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن. داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین هاوکار بن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین ئاسایشی هەرێم و ئارامیی ژیانیان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی هیچ کەس و لایەنێک.
زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگاکانمان بن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
24/6/2018