هه‌ده‌په‌ به‌ربه‌ستی %10ی ده‌نگه‌كانی تێپه‌راندو 64 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه‌

به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى له‌ (74.83%)ى ده‌نگه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى توركيا، پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى كوردى (هه‌ده‌په‌) به‌ربه‌ستى (10%)ى ده‌نگه‌كانى تێپه‌ڕاند و تا ئێستا (64) كورسى په‌رله‌مانى توركياى مسۆگه‌ر كردووه‌ و3 مليۆن و 791 هه‌زار و 88 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌.
 
ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە سەعات ٨ی بەیانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانی تورکیا دەستی پێکرد، سەعات ٥ی ئێوارە کۆتایی هات.
ئەمڕۆ ٥٦ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی لە تورکیادا هەبوو، بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا شەش کاندید هەبوون، ئەوانیش هه‌ریه‌ك له‌ دۆغۆ برینجیك، كاندیدی حزبی وه‌ته‌ن، میرال ئاكشنه‌ر، سه‌رۆكی حزبی “ئی پارتی”، هه‌ن، كه‌ حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه‌ و له‌ حزبی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جیابووه‌ته‌وه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌راندا 8 پارت و لایه‌نی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌ژێر چه‌تری دوو هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش “هاوپه‌یمانێتی گه‌ل یان “جه‌ماوه‌ر” كه‌ هه‌ردوو حزبی داد و گه‌شه‌پێدان “ئاكەپەی ده‌سه‌ڵاتدار” و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت و، حزبی یه‌كێتی گه‌وره‌ش پاڵپشتی ده‌كات.

له‌كاتێكدا “هاوپه‌یمانی ئومه‌ت” پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په‌ “گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن”، حزبی ئی پارتی و حزبی سه‌عاده‌ت له‌خۆ ده‌گرێت.

هاوكات سێ حزبی دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه‌ ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، حزبی وه‌ته‌ن و حزبی ده‌عوه‌ی ئازاد.
ئێستایش دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.

 
به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامه‌ به‌راييه‌كان له‌ شاره‌كانى باكوورى كوردستان هه‌ده‌په‌ له‌ پێش پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيايه‌ و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و خواسته‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى بوو، كه‌ هه‌وڵيده‌دا، كانديده‌كانى وه‌ك نوێنه‌رى كورد له‌ باكوورى كوردستان بناسێنێت و بانگه‌شه‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد و نه‌مانى ئه‌و پرسه‌ى ده‌كرد له‌ توركيادا.
 
Back to top button