ده‌زگایی خێرخوازی بارزانی كاره‌كانی په‌ره‌ پێده‌دات بزانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانیا به‌ته‌مای چیه‌

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كه‌ كۆپیه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه‌، رێكه‌وتنێك  له‌ رۆژی شەممە 30/6/2018 لەنێوان کارزان نوری، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فرانک فرانکێ، سەرۆکی رێکخراوی (وینگس ئۆف هێڵپ)ی ئەڵمانی، واژۆ کراوە، هه‌ر به‌ پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌”كه‌ لایه‌نی یه‌كه‌م واته‌ رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ كۆكركردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی زیاتر له‌ ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی ئه‌وروپی و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ عێراق له‌ڕێگای فڕۆكه‌ یان وشكانی و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ هاوكارییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.

دەقی راگەیەندراوەکە…

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان ئیمزاكرد

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری زیاتر بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كۆكردنه‌وه‌ی رایمه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی و دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌سه‌ر لێقه‌وماواندا‌، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی ئیمزا ده‌كرێت.

رێككه‌وتی 30/6 رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی به‌ ئاماده‌بوونی فرانك فرانكێ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ و كارزان نوری به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن له‌باره‌ی میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و گه‌یاندنیان به‌ هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكرا.

له‌ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌: كه‌ لایه‌نی یه‌كه‌م واته‌ رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ كۆكركردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی زیاتر له‌ ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی ئه‌وروپی و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ عێراق له‌ڕێگای فڕۆكه‌ یان وشكانی و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ هاوكارییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.

به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پابه‌ند ده‌بێت به‌‌ دابینكردنی هاوكاری لۆجستی و دیاریكردنی ستافی دابه‌شكردن و هه‌ڵبژاردنی سوودمه‌ندان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا. هاوكات ئه‌م رێككه‌وتنه‌ تا كۆتایی ساڵی 2019 به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێت‌.

شایه‌نی باسه‌ رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانیا له‌ رابردوودا چه‌ندین كاروانی هاوكاری مرۆیی گه‌یاندۆته‌ كوردستان و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌ر لێقه‌وماوان و ئاواره‌و په‌نابه‌راندا دابه‌شكراون.

Back to top button