توركیا جاریكی دیكه كونسوڵخانهكانی له بهسرهو موسڵ دهكاتهوه
لەگەڵ داگیركردنی مووسڵ لەلایەن داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، كونسوڵ و ستافی كونسوڵخانەی توركیا لە مووسڵ كە ژمارەیان ٤٩ كەس بوون، كەوتنە دەست چەكدارانی داعش ،ئۆزتورك یهڵماز، كونسۆڵی پێشووی توركیا له موسڵ، حكومهتی وڵاتهكهی بهوه تۆمهتبار كرد، كه له ساڵی ٢٠١٤ ئهو و كارمهندانی كونسۆڵخانهی توركیایان له موسڵ رادهستی رێكخراوی داعش كردبوو.
ئهمڕۆ یهك شهممه ١ی تهمموزی ٢٠١٨ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند: “لە بەسرە خەریکین كونسوڵخانە دەکەینەوە، هەروەها دەستمان بە کارە فەرمییەکان کردووە بۆ کردنەوەی كونسوڵخانە لە مووسڵ”.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، راشیگەیاند:” لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە پەیوەندیدان، سەبارەت بە کشانەوەی ئەندامانی پەكەكەش لە شنگالیش گووتی: “دوای پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق، هاریکارییەکانمان لەگەڵ بەغدا دژی پەکەکە بەهێزتر دەکەین. پێویستە دڵنیابین لەوەی کە چەند لە ناوچەی شنگال کشاونەتەوە و چەند ماونەتەوە”.
له كۆتایی دا وهزیری دهرهوهی توركیا گوتیشی: “ناتۆ کەمپێکی مەشقپێکردن و راهێنانی دەبێت لەوێ. تورکیا رۆڵی گرنگی دەبێت”.