چه‌ند نهێنیه‌ك له‌نێوان توركیا و باڵێكی یه‌كێتی ئاشكرا بوو بزانه نه‌خشه‌ی لێدانی په‌كه‌كه له‌كوێ ده‌ست پێده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ست كه‌وتوون، وابریارهی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌دژی په‌كه‌كه له سنوری (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ئه‌نجام بدرێت و سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات ئۆپراسیۆنه‌كه به‌هاوكاری مخابه‌راتی نێوان یه‌كێتی و توركیا ده‌بێت له‌دژی په‌كه‌كه، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرای ده‌كات” كههەماهەنگیی نێوان باڵێکی یەکێتی و تورکیا بۆ ئەو مەبەستە هه‌یه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا له‌دژی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی زنجیره چیاكانی قه‌ندیل و پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بێت، له‌م باره‌یه‌وه لیوا مو‌سا گه‌ردی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی پێشمه‌رگه ده‌شلێـ”زانیاریی تەواوم لەسەر ئەوە نییە کە یەکێتی ڕاستەوخۆ ھاوکاری سوپای تورکیا دەکات یان نا، بەڵام یەکێتی ئێستا دوو سێ باڵی ھەیە و پێموایە باڵێک لە باڵەکانی لەگەڵ پەکەکە بێت و باڵێکی دیکەشیان لەگەڵ سوپای تورکیایە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی توركیا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر تێپده‌په‌رێت و ده‌گاته سنوره‌كانی پارێزگای سلێمانی و بە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ناسراوە، ئەوکاتەش بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەبێت کە کێ هەماهەنگی لەگەڵ سوپای تورکیا دەکات و کێ نایکات”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌روه‌ها ئاشكرا كردووه”پێشتر یەکێتی لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی و بۆ موزایەدەکردن سنوورەکانی بۆ پەکەکە واڵا کرد و ئەو حزبەی ھێنایە ناو قوڵایی ھەرێمی کوردستان، ئێستاش پەکەکە دەستی خستووەتە بینەقاقەی یەکێتی و لە دەوروبەری سلێمانیش داوای ناسنامە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیرانی باڵای یەکێتی دەکەن، چونکە پەکەکە قایمقام و شارەوانی بۆ خۆی داناوە و حیساب نە بۆ یەکێتی و نە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە یەکێتی ئێستا هەست بەوە دەکات کە هێنانی پەکەکە بۆ سنوورەکانی خۆی زیان بە خودی یەکێتی دەگەیەنێت بۆیه هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له ئۆپراسیۆنه‌كه”.