راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك داوای چۆڵكردنی دوو گوندی كوردنشین ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر, گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی كه‌ركووكیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران كرد, له‌وكاته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شاره‌كه‌ به‌ عورفی سه‌ربازی به‌رێوه‌ ده‌چێت ئه‌وا پارێزگارێكی عه‌ره‌بیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه‌, كه‌ به‌رده‌وام هه‌نگاوه‌كانی دژ به‌ كورد بووه‌ دواترینیشیان داوای چۆلكردنی دوو گوندی كورد نشین ده‌كات له‌ سنوری قه‌زای داقوق.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی قایمقامیه‌تی داقووقی كردووه‌، داواده‌كات دانیشتووانی هه‌ردوو گوندی كوردنشینی جمبوری یه‌ك و دوو شوێنه‌كانی خۆیان چۆڵ بكه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌زیاده‌ڕۆیی خانووه‌كانیان درووستكردووه‌، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌پاش 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌عریب له‌ كه‌ركووك ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركووك كه‌ ڕۆژی 25/6/2018 ده‌ریكردووه‌، داوای چۆڵكردنی هه‌ردوو گوندی كوردنشینی جمبوری یه‌ك و جمبوری دوو له‌ سنووری قه‌زای داقووق ده‌كات به‌بیانوی ئه‌وه‌ی به‌زیاده‌ڕۆیی درووستكراون.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ جوان حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه‌، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕایگه‌یاندووه‌: “له‌پاش 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه‌، پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ ته‌عریبكردن له‌سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستیپێكردووه‌ و كوردیش تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ پێشی پێبگرێت چونكه‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پێویستی به‌ ئاماده‌بوونی 21 ئه‌ندام ده‌بێت، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نیش له‌ هه‌ولێرن و عه‌ره‌ب و توركمانیش پشتگیریمان ناكه‌ن بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “پارێزگاری كه‌ركووك پێیوایه‌ زه‌ویی ئه‌و دوو گونده‌ قه‌ده‌غه‌كراوی نه‌وتن، ئه‌گه‌ر واش بێت ده‌بێت ئه‌و خێزانانه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ ئینجا شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێبهێڵن”.

Back to top button