خۆپیشاندان لە باشوری عێراق تا دێیت تەشەنە دەستێنت

 

شەپولی خۆپیشاندانەکانی پارێزگا کانی باشور و ناوەڕاستی عێراق تا دێیت گەورەتر دەبێت ، ئەمە لە کاتێکدا خودی حەیدەر عبادی لێژنەیەکی وەزاری باڵا پێک ھێناوە بۆ وڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران و بڕی دوو ملیار دیناریشی تەرخان کردووە بۆ ھاوکاریکردن و گەشەسەندنی ئابووری پارێزگای بەسرا ، بەڵام خۆپیشاندەران جگە لە قایل نەبوون بە بەڵین و لێژنە وەزاریەکەی حکومەت پانتای نارەزاییەکانیان فراوانتر کردووەتە چەندەھا بارەگای حزبی و دەزگای حکومەتیان داگیر کردووە ..

ھاوکات تویتێکی موقتەدا سەدر لەسەر هەژماری تویتەرەکەی نووسیویەتی ، ڕازی نابین دەستدرێژی بکرێتە سەر خۆپیشاندەران و ئارەزوو دەکەێن خۆپیشاندەران زیان بە سامانی گشتی نەگەیەنن، چونکە موڵکی گەلە نەک هی گەندەڵکاران.

Back to top button