پارتی تاكه‌ چاره‌سه‌ری ده‌رچوونی عێراق له‌م دۆخه‌ ده‌خات روو

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی عێراق چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، دۆخی عێراق لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئیداری و ئابوورییەوە زۆر خراپە: دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆز و پڕ لە كێشەیە، لە نێوخۆیاندا شیعە و سوننە و كورد نێوانیان خراپە، بۆیە بە زەحمەتی دەبینم لایەن سیاسییەكان بەم زووانە شتێك بكەن بۆ عێراق، تاكە چارەسەر ئەوەیە سێ هەرێم لە عێراق هەبێت و حكوومەتێكی لاوازی ناوەندی هەبێت بۆ سەرپەرشتیكردن و ئیدارەدانی ئەو هەرێمانە، ئەگەر ئەو چارەسەرە نەبێت، كێشەكانی عێراق هەرگیز چارەسەر نابن و بێ كێشە نابێت”.

عارف ته‌یفوور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی باس ده‌شلێـ”حەیدەر عەبادی زۆر پلەی كرد كاتێك رای گەیاند داعش لە عێراقدا كۆتایی هاتووە، ئەوكات عەبادی دەیویست وا پیشانی خەڵك بدات، كەوا توانیویەتی شتێك بەرامبەر بە داعش بكات، بەڵام لە حەقیقەتدا داعش وەكو شانەی نووستوو هەر مابوو، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”داعش فكر و بیروباوەڕە، كە چەكداریان نەما مانای وا نییە بڵێی نەماون، ئەو فكرە هەر دەمێنێت وا بە ئاسانی لەناو ناچێت، بۆیە دەبێت لە رووی فكرییەوە بەرەنگاریی داعش ببینەوە، جەختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئێستا لە زۆر ناوچەدا داعش سەری هەڵداوەتەوە، لە مووسڵ و كەركووك و تكریت و دیالە داعش بەزەقی سەری هەڵداوەتەوە و كردەوەی تیرۆریستییش ئەنجام دەدەن و خەڵكی زۆریان كوشتووە و خەڵكێكی زۆریشیان ئازار داوە”.

هه‌ر له‌ باره‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش عارف تەیفوور بۆ رۆژنامه‌كه‌ گوتیشی” پێشووتر پێشمەرگە کە لە ناوچە كوردستانییەكان بوون، ئاسایشی ناوچەكە پارێزراو بوو، بەڵام بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر پێشمەرگە لەو ناوچانە كشایەوە، حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی نەیانتوانیوە كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن، بۆیە داعش گەڕایەوە ئەو ناوچانە، بە تایبەت لە دەرووبەری كەركووك داعش بە شێوەیەكی بەرچاو هەیە”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها گوتیشی” ئەگەر پێشمەرگە هەر بۆ ئەوە بگەڕێتەوە شەڕی داعشی پێ بكەن، دواییش بڵێن بڕۆوە بۆ شوێنی پێشووت ئەوە مومكین نییە و ناشكرێت، ئێمە وەكوو پارتی ئامادەین پێشمەرگە بە هێز و ئاڵای كوردستان بگەڕێتەوە ناوچە كوردستانییەكان و بە هاوبەشی ئیدارەی دەسەڵاتی ناوچەکە بدرێت، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئەرزی واقیع هیچ شتێك نییە و بەرپرسانی عێراقیش ئەوە رەت دەكەنەوە. دووپاتی دەكاتەوە” كەركووك داگیر كراوە و بە داگیركراوی دەزانین، تاوەكوو ئاڵای كوردستان نەخرێتەوە دەستی پەیكەری پێشمەرگە، كە ئێستا ئاڵای عێراقی لێ داندراوە”.

له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ باس له‌ چاو پۆشی له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت و ته‌یفوور ده‌شلێـ”16ی ئۆكتۆبەر بە خیانەتێكی گەورە دەزانین و چاوپۆشیی لێ ناكەین، چونكە ئەو خیانەتە هیچ كاتێك رەش نابێتەوە و هەر دەمێنێتەوە،پێیشی وایە نزیكبوونەوەیان لە یەكێتی لەسەر بنەمای پرسە نەتەوەییەكانە: “نامانەوێت لەگەڵ یەكێتی تووشی كێشە و گرفت بین، چونكە كێشەی نێوان یەكێتی و پارتی كارێكی خراپە، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێك بدەین كێشە لەنێوانماندا دروست نەبێت”.

Back to top button