به وێنه: ھێزەكانی عێراق لەسەر ئاڵای كوردستان دوو پێشمەرگە ئەشكەنجە دەدەن
له دوای خیانهتی 16ـی ئۆكتۆبهری گرووپی خیانهتكاری یهكێتی, كه به هۆیهوه كهركووك و بهشێكی زۆری خاكی كوردستان داگیر كرا, كه دوا جار جگه له شاربهدهركردن و تهعریب كردنی ئهو ناوچانه سوكایهتی به دروشمهكانی كوردستان و ئاڵای كوردستان كرا, ئهمڕۆ جارێكی دیكه لە یەكێك لە بازگەكانی دووز خورماتوو، دوو پێشمەرگە لەلایەن ژمارەیەك چەكداری ھێزەكانی عێراق، لەسەر ئاڵای كوردستان ئەشكەنجە دەدرێن, سوكایهتی به ئاڵای كوردستان دهكرێت.
محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی دووز راگەیاند: “شەوی رابردوو 2018/7/20 دوو پێشمەرگه ی هێزەکانی پشتیووانی 2 به ناوەکانی ( م . ی . ح ) له دایكبووی 1981 و ( ف . ص . ق) له دایكبووی 1990، لەلایەن چەكدارانی ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا ئەشكەنجە دراون”.
ههرو هها گوتیشی: “رووداوەكە لەو كاتە روویداوە كە ئەو پێشمەرگانە بە خاڵی پشكنین دا تێدەپەڕن داوای ناسنامەیان لێدەكرێت و ئەوانیش ناسنامەی پێشمەرگەیان پێدەدەن، لەوكاتەدا یەكێك لە چەكداراەكانی خاڵی پشكنین سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان دەكات كە لەسەر ناسنامەكە ھەیە و گوتوویەتی ئەوە ئاڵای وڵاتی میسرە. یەكێك لەو پێشمەرگانەش دەڵێت، نەخێر ئەوە ئاڵای كوردستانە. ئەو ساتە دەبێتە دەمەقاڵەیان و جنێو بە پێشمەرگەكان دەدەن و ئەشكەنجەیان دەدەن”.