گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر داڵده‌ی تیرۆریستان ئه‌ده‌ن
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٢ی ئایار ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ،سەرباری گلەیی و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی لایه‌نه‌كانی سلێمانی له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌م پیلانگێریانه دژ به هه‌رێمی كوردستان گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی تیرۆریستان داڵده ئه‌ده‌ن و ده‌ست به پشتی داعشه‌كاندا ئه‌هێنن .
سەلیم شووشکەیی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بەهۆی ئەوەی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، میدیاکانی سەر بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە ئاشکرا ئەوەیان ڕاگەیاند کە سەلیم شووشکەیی، تۆمەتبار لە دۆسیەی تیرۆر، لە سلێمانییە و ناگەڕێتەوە هەولێر.
لای خۆیه‌وه د. تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، بێهیوایی بوو لەوەی سەلیم شووشکەیی لە سلێمانییەوە ڕادەستی هەولێر بکرێت و ڕایگه‌یاند: ”فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، هەر کاتێک بێتەوە هەولێر دەستگیری دەکەین“.
پێشتریش سۆران سێوه‌كانی توێژه‌ری بواری ئیسلامی سیاسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی پێدا بوو كه لاهور جه‌نگی و عه‌لی باپیر له‌به‌ری ئیرانیزم و یه‌ك ستراتیژ‌و ئامانج كۆیانده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش پاراستنی تێرۆریستانه .