به‌هۆی دانانی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كارناكات و ده‌چێته‌ماڵه‌وه‌

بڕیارە ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۷۷۳ كاندید له‌ ۲۹ قه‌واره‌و لیست و هاوپه‌یمانیه‌تی كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی ۱۱۱ كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن .

دانانی عەلی حەمە ساڵح بە سەرۆکی لیست کێشەو ناکۆکی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا دروستدەکات، هاوکات دەبێتە مایەی چوونە ماڵەوەی (جەمال محەمەد) سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ” دانانی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری خوولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان، لەبری عەبدولآی مەلا نوری پەرلەمانتاری خوولی پێشوو، بەسەرۆکی لیست دەبێتە مایەی ناکۆکی و لە ئەنجامدا جەمال محەمەد سکرتێری جڤاتی نیشتمانی لەبەر نیگەرانی لەو دۆخە چەند رۆژێکە کار ناکات و چۆتە ماڵەوە.

سەربارەت بە چۆنێتی سەرهەڵدانی کێشەکە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ ” خواكوڕكـ” ـی ڕاگه‌یاند :” كێشه‌كه‌ دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌و لیژنەیەی کە دانرابوو بۆ گەلآڵەکردنی ناوی کاندیدەکانی گۆڕان، بەشێوەی دەنگدان سەرۆکی لیستەکەی جیاکردەوەو بە زۆرینە دەنگیان داوە بە عەلی حەمە ساڵح، بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ جڤاتی نیشتمانی، یان بۆ خانەی راپەڕاندن.

بەپێی زانیارییەکان ، ئەو دەنگدانەی لە لیژنەکەدا ئەنجامدراوە، لەلایەن چەند ئەندامێکی لیژنەکەو سکرتێری جڤاتەوە پەسەند نەبووە، هەروەها دانانی سەرۆکی لیست بەم شێوەیەو گەلآڵەکردنی سەرجەم لیستەکە، ناڕەزایەتی و ساردبوونەوەی لەنێو گۆڕاندا دروستکردووە.

كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له‌ دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاری رابردوو، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه‌ گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن وه‌ك هه‌میشه‌ باسیان ده‌كرد، ئێستا گۆڕان كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر لێوارى لێكترازان،بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە.

Back to top button