رۆحانی: ئامادەیی دانوستانین لەگەڵ ئەمریکا بەمەرجێک جێی متمانەبن

دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دەستپێکی سزای سەر ئێرانی واژۆکرد، چەند كاتژمێرێكی كەم بەر لە دەستپێكردنی جێبەجێكردنی سزا نوێیەكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا، حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران ڕەخنەی توندی لە پەیامەكەی ئەمڕۆی ترەمپ گرت لەبارەی پێشنیاری دانوستاندنەوە، گوتی ترەمپ مەبەستی ناردنی فیتنەیە بۆ ناوخۆی ئێران.
ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بڕيارى سهپاندنى سزاكانى بهسهر ئێراندا ئیمزا كرد و راشیگەیاند كە بۆ دانوستاندن ئامادەن لەگەڵ ئێراندا تاكو ڕێكەوتنی نوێ ئیمزا بكەن. لە وەڵامدا رۆحانی پێش كەمێك لە ڕێگەی كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانەوە گوتی تاران دانوستاندن لەگەڵ واشنتۆندا دەكات، بەو مەرجەی ئەمریكا جێی متمانە بێت، بەڵام ئێستە ئەمریكا لە ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی كشاوەتەوە و دووبارە گەمارۆی خستووەتەوە سەر ئێران.
هەروەها گوتیشی مەبەستی ترەمپ لە داوای دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا، ڕاكێشانی سەرنجی رای گشتیی ئەمریكا و نانەوەی ئاژەوە و فیتنەیە لەناو ئێران.
ترهمپ ئەمڕۆ لە دوای ئیمزاكردنی بڕیاری سزاكانی سەر ئێران رايگهياندبوو كە ئەمریكا ئامادهيه لهگهڵ ئێراندا دانوستاندن بكات بەمەبەستی ئیمزاكردنی رێكهوتنێكى نوێ.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوای چەند كاتژمێرێكی تر بڕيارەكانى ئەمریكا بۆ سزادانى ئێران دهچێته بوارى جێبهجێكردنهوه، بەمەبەستی ناچاركردنی تاران بۆ راگرتنی دهستێوهردانهكانى له كاروباری وڵاتانی رۆژههڵاتى ناوهڕاست.
سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، قەدەخەكردنی كڕین و فرۆشتنی ئاسن و ئەلەمنیۆم و كانزاكانی تر لەگەڵ ئێران دەگرێتەوە. هەروەها لێسەندنەوەی مۆڵەتەكانی گرێبەستەكانی فڕۆكەی بازرگانی، لەگەڵ سزادانی كەرتی پیشەسازی ئێران بەگشتی بەمافووریشەوە.
هەروەها لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتووەوە هەناردەی نەوتی ئێران بەتەواوی رادەگیرێ، ئالوگۆڕی بازرگانییش لە بەندەرەكانی ئێران كۆتوبەند دەكرێت