عهلی قهرهداغی: خهونم به پێغهمبهرهوه نهبینیوه.
دكتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهان ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە، كە بڵاوكراونەتەوە كە ئەو خەونی بە پێغەمبەرەوە بینیبێت، كە لیرەی توركی پێ بوبێت.”
عهلی قەرەداغی لە رونكردنەوەیەكدا كە لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، دەڵێت: لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك، شتێكی هەڵبەستراو بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، كەمن پێغەمبەری خوام بینی بێت و كیسەیەك لیرەی توركی هەڵگرتبێت، بەڵام لەراستیدا ئەمە دوورە لەبۆچونی من و بەهیچ جۆرێك نە لەفەیس بوك و نە لەتویتەر پۆستی لەو جۆرەم نەكردوە..
دەقی رونكردنەوەكە:-
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
روون كردنەوەیەك لەلایەن دكتۆر عەلی قەرەداغی سەبارەت بە بەدرۆیەكی هەڵبەستراو لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك، شتێكی هەڵبەستراو بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، كەمن پێغەمبەری خوام بینی بێت و كیسەیەك لیرەی توركی هەڵگرتبێت، بەڵام لەراستیدا ئەمە دوورە لەبۆچونی من و بەهیچ جۆرێك نە لەفەیس بوك و نە لەتویتەر پۆستی لەو جۆرەم نەكردوە، بەڵكو ئەوە كاری دووڕوەكانە كەبەناوی من و پێغەمبەری خواوە درۆ هەڵدەبەستن، بەڵام بەداخەوە هەندێك خەڵكی ساویلكەش بڕوایان پێ دەكەن… …(ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُوا إِن جَاوَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَیَّنُوا أَن تُصِیبُوا قَوْمًا بِجَهَاڵەٍ فَتُصْبِحُوا عَڵیٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِینَ).
واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناون ئەگەر كەسێكی متمانەپێ نەكراو هەواڵێكی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مەكەن، بەڵكو سەرنج بدەن، لێی بكۆڵنەوه تا بۆتان ڕوون دەبێتەوە، نەوەكو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خەڵكی دروست بكەن بەنەزانی، جا دوای پەشیمان ببنەوەلەو كارەی كەپێی هەستاون.”