نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.

له میانه‌ی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند.”كه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی توركیا ده‌كات.”
له‌و باره‌وه، (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی شاندی پارتی بۆ كۆنگرەی ئاكپارتی، له توركیایه، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی.” كه دوای كۆنگرەی ئاكپاتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی زیاتر مه‌به‌ستی سه‌رادانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی روونكرده‌وه و گوتی.” له سه‌ردانه‌كه بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاووتوێ دەكرێن و چارەسەركردنی ئەو كێشانەش باسیان لێوە دەكرێت كە لەنێوان ھەولێر و ئەنقەرە بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.”