وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت بۆ عێراق بەهۆی “تیرۆر و ململانێی چەکداری” نەکەن .
له په‌یامێكیدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق وده‌ڵێت: “هاووڵاتیانی ئەمەریکی لە عێراق لە مەترسی تیرۆر‌و تووندوتیژی و رفاندان”.
له په‌یامه‌كه‌یدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت: “ژمارەیەکی زۆری گروپی تیرۆرستی و یاخیبوو چالاکن لە عێراق کە هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاووڵاتیان”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه” ئەو میلیشیایانەی دژی ئەمەریکا و کۆمپانیا رۆژئاواییەکان کاردەکەن، بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە عێراق، هێشتاش هێرش لە رێگای بۆمبی چێندراوەوە ئەگەری زۆرە لە زۆرێک لەناوچەکانی عێراق بە بەغداشەوە”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە په‌یامه‌كه‌یدا بیری هاوڵاتیانی ئه‌مریكی خستووه‌ته‌وه ، کە تواناکانی حکوومەتی وڵاتەکەیان لە عێراق بۆ بەهاناوەچوونیان ”زۆر سنووردارە “ و باسی له میلیشیا تائیفییەکان كردووه، که لەژێر سێبه‌ری حەشدی شەعبی كاری توندوتیژی ده‌كه‌ن ”رەنگە هەڕەشە لە هاووڵاتییانی ئەمریکی و کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق بکەن“.
لە مانگی٦ـی ۲۰۱٤ وه نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.