دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئهنجامی پرۆسهی ههلبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراقی پهسهند كرد
دادگای فیدراڵی ئەمڕۆیەکشەممە ۱۹ی۸ی۲۰۱۸ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسندکرد.
دوای رەوانەکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان عێراق بۆ دادگای فیدراڵی لەلایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکیدا پەسەندکردنی ئەنجامەکەی راگەیاند.
ئەیاس سامووک، گوتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند: “دادگای فیدراڵی دوایین لیستی ناوی پەرلەمانتارانی لەدوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رەوانەکراوە پەسندکردووە”.
گوتەبێژی دادگای فیدراڵی دەڵێت: “دادگا وردبینیشی بۆ ئەو ناوانە کرد کە لە کۆمیسیۆنەوە بۆی هاتووە، بەپێی نووسراوێكی ۱۷ـی ئەو مانگە، دوای وردبینی لەبارەی ناوەکان و تانەی سەر هەندێک لە ناوەکان، دادگا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا بە پەسندکردنی ناوی پەرلەمانتاران و بڕیارەکان بەکۆی دەنگی ئەندامان دراوە”.
بەهۆی گومانی ساختەکاری لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی عێراق، چەند لایەنێکی سیاسی رەتیانکردەوە ئەنجامی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان پەسەند بکەن و دوای هەژماری دەستی دەنگەکانیانکرد، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆسەیە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گۆڕانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینی.