پێشمەرگە لەپێشرەوی دایە بزانە چەند گوندی كۆنترۆڵكردووە

خواكوڕك
 
بەرەبەرانی ئەمڕۆ دوای چەند كاتژمێرێك لەهێرشی زەمینی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر هەریەكە لە گوندی ناوەران و باریما لە محموەری ناوەران و باتنە لە میحوەری بەنداوی موسڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵكرانەوە و ژمارەیەك گوندی تریش دەورە دراوە.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لەهێرشەكانی پێشمەرگە بۆ سەر ئەو گوندانە رووبەرو بونەویەكی بەهێز لەگەڵ پێشمەرگە دروست نەبووە تەنها داعش پاشەكشەی كردووە، چونكە داعش پشتی بە چەند ئۆتۆمبێلێكی بۆمرێژكراوە بەستووە، ئەویش لەلاین فرۆكەی هاوپەیمانان و چەكەكاانی میلان، تێكشێنراون.
 
شایانی باسە ئەمرۆ كاتژمێر 6ی بەیانی 20ی 10ی 2016 لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزی پێشمەرگە بۆ رزگار كردنی مووسڵ ئەمرۆ هێزەكانی پێشمەرگە سێ گوندی كۆنترۆڵ كردووە، چەند گوندێكیشی گەمارۆ داوە.
Back to top button