یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌هۆی ساخته‌كاری و كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
یوسف محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان دانی بەوەدا نا کە به هۆی كێشه‌ناوخۆییه‌كانی گۆرانه‌وه له‌گه‌ڵ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانداین .
له میانی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ده‌نگی ئه‌مریكا یوسف محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگه‌یاند :” گۆڕان به‌هۆی ساخته‌كاری و كێشه ناوخۆییه‌كانیه‌وه خۆی به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشە ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی هه‌ڵبژاردنەکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عیراق گووتی:” ئه‌و هۆكاره‌ی په‌یوه‌ندیداره به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه ، له‌وه‌ده‌چێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیان بكات و ده‌نگی پاشه‌كشه بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی خۆی چاك بكات ڕه‌نگه ده‌نگی زیاتر بهێنێته‌وه”.
له چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا یوسف محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆران گووتیشی:” ئێستا وتووێژ هه‌یه له‌نێوان چوار لایه‌نه‌كه به هاوپه‌یمانی-شه‌وه له‌سه‌ر پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یا بایكۆتكردن، یا هەر بژاردەیەکی تر بۆ زامنکردنی پاکی هەڵبژاردنەکان، من پێش ئه‌و بابه‌ته ناكه‌وم به‌ڵام هیوادارم بگه‌نه هه‌ڵوستێكی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش.”
كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایاری رابردوو، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن .
ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو .