خواكوڕك ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كی قوباد تاڵه‌بانی بۆ پارتی ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پاش هێرشی قوباد تاڵه‌بانی بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتی پارتی له هه‌ولێر، كاردانه‌وه‌كانی پارتی و ناره‌زایه‌تیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌مه‌ڕ ئه‌م قسه‌یه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، قوباد تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به پارتی ده‌كات، داوا له پارتی ده‌كات كه ئه‌و ماوه‌یه تا كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ” ره‌چاوی بارودۆخی بكه‌ن” قسه‌كانی له‌به‌رچاو نه‌گرن”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی بانگه‌شه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت” به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ڵه‌فۆنی دا بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ناو پارتی داوای لێبوردنی كردووه به‌هۆی ئه‌و هێرشه تووندانه‌ی كه كردوویه‌تی بۆ سه‌ر پارتی گوتوویه‌تی تا كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ره‌چاوی باروودۆخی بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی دۆخی هه‌ڵبژاردن و لیستی یه‌كێتی له‌و كاته‌دا پێویست بووه كه دژایه‌تی پارتی بكات، چونكه له سلێمانی ” گۆڕان و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی شاسوار” ده‌ستیان به هێرش كردووه بۆ سه‌ر پارتی بۆیه یه‌كێتی ناچار بووه هێرش بكاته سه‌ر پارتی بۆ ئه‌وه ده‌نگده‌رانی بهێلێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” قوباد تاڵه‌بانی دوو جار له په‌یوه‌ندی تهڵهفۆنیهكهی دا داوای لێبوردنی كردووه”.