دژه تیرۆری كوردستان له‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌ی سلێمانی هاته ده‌نگ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲۲ی۹ی۲۰۱۸ دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، ئەو تۆماره ڤیدیۆیەی كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیا ناوخۆیییەكان بڵاو بووەوە و تیایدا چەكدارێكی سهرهڕۆو به‌ڵته‌چی یه‌كیتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هێرشێكی ناڕەوا دەكاتە سەر هاووڵاتییەك كە پیشەی نانەوایە و سووكایەتی پێ دەكات.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستاندا هاتووه و ده‌لێت :” وه‌ك دژه تیرۆری كوردستان كه ئه‌ركى ئێمه پاراستنى ئارامی و ئاسایش و شكۆى هاونیشتمانیانمانه، داوا له‌و هاونیشتمانییه ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكات له شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كه‌ی بكه‌ین”.
له تۆمارێكی ڤیدۆیدا له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌كدارێكی یه‌كێتی سوكایه‌تی و بێحورمهتی به كه سێكی پیشه‌وه‌ر ده‌كات و دواتر به كلكه ده‌مانچه سه‌ری ده‌شكێنێت و جنیوی پێده‌دات هه‌روه‌ها له تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌كداره‌كه‌ی یه‌كێتی میلی چه‌كه‌كه‌ی له نانه‌واكه ده‌هێنێته‌وه‌و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی بۆ داده‌نێت كه مه‌رجه‌كانی جێبه‌جی بكات .