حه‌لبووسی هه‌ڕه‌شه ده‌كات و سه‌دریش ماوه‌ی ساڵێك بۆگهندهڵكاران دائه‌نێت
موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانێتی سائیروون لە توویتێکدا نووسیویەتی و ده‌ڵێت:” رێککەوتووین لەسەر ئەوەی کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی بۆ ماوەی ساڵێك لەژێر چاودێری دابێت و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی بکرێت”.
سەرۆکی هاوپەیمانێتی سائیروون نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” ئامانجمان لە دانانی کەسێکی بێلایەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، زاڵبوونە بەسەر گەندەڵی و پێکهێنانی حکوومەتێکە کە دووربێت لە گوشاری لایەنە سیاسییەکان”.
لای خۆیه‌وه ئه‌مرۆ پێنج شه‌م ٤ـی۱۰ـی ۲۰۱۸ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویتێكی تویته‌ردا نوسیوویه‌تی: “به‌ڵێن و په‌یمان بێت، لێپرسینه‌وه‌و دادگایی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه پیلانگێڕییان كردووه‌و ناپاك بوون، بهوانهشیان ده‌ستپێده‌كه‌ین كه خۆیان به نوێنه‌ری سوننه‌كان ده‌زانن”.
لەماوەی ۲۰ ساڵی رابردوودا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابینبکەن، لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەر کابینەیەکی نوێی حکومەتیش چەندین بەڵێن دراون و بودجەی زەبەڵاحیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەرخانکراوەوبهڵام دۆخی عیراق رۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات .