ئه‌مریكا ۵۰ هه‌زار ڤیزا ده‌به‌خشێته‌ هاوڵاتیان

ئه‌مریكا ۵۰ هه‌زار ڤیزا و مافى مانه‌وه‌ و كاركردن ده‌به‌خشێته‌ هاوڵاتیان له‌ساڵى ۲۰۲۰ ڤیزاییان پێده‌درێت.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هاوڵاتیان ده‌توانن لە رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌  https://dvlottery.state.gov داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێشكەش بكه‌ن هاوكات ئەوانەی ئەمساڵ داوا پێشكەش دەكەن بەشێوەیەكی هەڕەمەكی هەڵدەبژێردرێن و لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا وەڵامی قبوڵكردن یان رەتكردنەوەی داواكەیان دەدرێتەوە.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێداوه‌و ده‌شڵێت: ئەو كەسانه‌شى كە داواكەیان قبوڵ دەكرێت دوای پێداچوونەوەی ورد بە دۆسێكەیدا ده‌كرێت و له‌ ساڵی ۲۰۲۰ ڤیزایان پێدەدەرێت و پاش گەیشتنیشیان بۆ ئەمریكا مافی مانەوە و كاركردن وەردەگرن.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ساڵانە ئەمریكا لەرێگه‌ی ئەم پرۆگرامەوە ڤیزا دەبەخشێتە ۵۰ هەزار كەس لەسەرتاسه‌ری جیهاندا.

Back to top button