بارزانی و سه‌رۆكی ته‌یاری غه‌ددی سوری كۆبوونه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 24/10/2016 مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا كرد.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دواپێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوو كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئاییندەی سووریا و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئێستای ئەو وڵاتە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.

Back to top button