پارتی: ئاماده‌ نین باره‌گاكانمان له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شد بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ داگیركراوه‌

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیر كرا له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ هۆی خیانه‌تی گرووپێكی یه‌كێتی، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌كه‌ داگرتووه‌، كه‌ركووك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی دیكه‌ رووبه‌رووی ته‌عریب بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌ڵێت: ئێمه‌ ئاماده‌نین باره‌گاكانمان له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی دیكه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ینه‌وه‌.

 

کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووه‌: “تاوەکو کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی دابن، ئەوا ئامادەنین بارەگاکانمان ببەینەوە ئەو ناوچانە”.

گوتیشی: “دەبێت بارودۆخی ئەو ناوچانە ئارام بێتەوە و بە هاوبەشی بەڕێوەببردرێن، تائەو کاتەی ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێدەکرێت”.

Back to top button