ئیسماعیل بێشكچی : پشتگیری له سهربهخۆی كوردستان دهكهم ڕیفراندۆم پێویست بوو
ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بیرمەندی بەناوبانگی كورد له تورکیا لە پەراوێزی پێشەنگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێری پایتهختی كوردستان رایگەیاند:” بەشداریکردنم لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بۆ پاڵپشتییە لە سەربەخۆیی کوردستان و ئەگەر ژیان دووبارە ببێتەوە، دیسان پشتگیریی گەلی کورد دەكهم”.
بێشکچی، کە بەهۆی نووسینی ٤۰ کتێب لەسەر کورد و پشتگیریکردنی گەلی کوردستان ماوەی زیاتر لە ۱۷ لە تورکیا زیندانی کراوە، ئاماژەی بەوەش داگووتی:” بەهۆی پشتگیرییەکانی بۆ گەلی کوردستان تووشی تەنگوچەڵەمە بوومهتهوهو، بەڵام ”تا ئەم ساتە ئەو توانیبێتم، لەسەر کورد گوتومە“.
ئیسماعیل بیشكچی دهڵێت :” گەلی کوردستان شایستەی رێز و پێزانینە، چونکە خاوەن دۆزێکی رەوایە و لەسەر ”هەموو بە شەرەفەکان“ی جیهان پێویسته، کە بەرگریی لە دۆزی رەوای کوردستان بکەن”.
لهبارهی رێفراندۆمی سهربهخۆی كوردستان بێشكچی گووتی :” ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پێویست بوو ،ئەگەر رێژەی خوازیارانی سەربەخۆیی کوردستان %۵۱یش بوایە، ئەوا هەر قبوڵکراو دەبوو و دەتوانرا بەڕووی ئەوانەدا بدرتەوە، کە دەڵێن گەلی کورد سەربەخۆیی ناوێ”.