بهپهله…بومهلهرزهیهك لهم شارهی كوردستانی دا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردوە ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك بەدووری 18 كیلۆ مەتر لە رۆژهەلاتی شاری خانەقینی داوە و هەستی پێكراوە.”
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردوەتەوە وئاماژەی بەوەداوە ” كاتژمێر 6 و 16 خولەك و 54 چركەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك لە دووری 152 كیلۆمەتر لە داتا سەنتەری چیای ئەزمەڕی پارێزگای سلێمانی و لە دووری 18 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژھەڵاتی خانەقین، تۆمار كراوە و ھەستی پێ كراوە.”
كەشناسیی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4.5 پلە بە پلەی ڕێختەر ڕووی داوە.