بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا “CIA” گه‌یشته‌ توركیا.

بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا “CIA” لە تورکیایە بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانى جەماڵ خاشقچی كه‌ له‌ ووڵاتی توركیا له‌ نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ كوژرا.”

له‌و باره‌وه‌، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی “رۆیتەرز”ی راگەیاندوه‌.” كه‌وا (خاتوو جینا هاسپڵ) بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا “CIA”، گه‌يشته‌ توركيا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە له‌بارەی کوژرانى رۆژنامەنووسی سعوودی جەماڵ خاشقچی.”

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی “واشنتن پۆست”ی ئەمریکی له‌ باره‌ی هه‌مان هه‌واڵ رایگەیاندوه‌.” گەیشتنی بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا بۆ تورکیا ئاماژەیەکە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو هه‌وڵێك دەدات بۆ گەیشتن بەو زانیاريانه‌ى کە لەلای تورکیایە، هەندێک سەرچاوەی فەرمی تورکیاش رایانگەیاند، ئەو زانیاريانه‌ تۆماری ساتی کوشتنەکەن.”

ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زۆرێک لە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا لە تورکیان، بێ ئەوەی هیچ زانیاری دیکە بدات.”

Back to top button