شنگال ئیداره‌ی شه‌رعی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ۳۱ی۱۰ی۲۰۱۸ ئیدارەی شەرعی بگەڕێنەوە شارۆچکەی شنگال و دەست بەکارەكانیان بكەنەوە.

وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال رایگەیاند: “دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بڕیاردراوە ئیدارەی شەرعی بگەڕێتەوە شنگال و دەست بە کارەکانی بکاتەوە”.

لە دوای هێرشەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لە خیانه‌تی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷، ئیدارەی شەرعی شارۆچکەی شنگال کشانەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا پۆستەکانی ئەو سنوورە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە پڕکراونەتەوە و بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.

Back to top button