بزوتنهوهی گۆڕان : ناكهوینه ژێر كاریگهری ههڵمهتهكانی یهكێتی كه بهشداریكردنمان له حكومهت عهیبه بێت
شاندی دانوستانكاری گۆڕان بۆ پرسی بەشداریكردن لە حكومەت بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەكەیەوە دەچێتە گفتوگۆوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسانی گۆڕان دەڵێن، لەو پرسەدا ناكەونە ژێر كاریگەریی و فشارو ئەو هەڵمەتانەی كه یهكێتی لهسهریانی دروست كردووه .
بڕیارە جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆببێتەوەو پرسەكە یەكلایی بكاتەوە، ئەگەر بڕیاری كۆتایی چوونە ناو حكومەت بێت كە بەرەو ئەوە دەڕوات، گۆڕان وەفدێك بۆ دانوستاندن پێكدەهێنێتو دەكەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەربارەی كارنامەی حكومەتو پشكی بزووتنەوەكە لە كابینەی نوێ.
بهرپرسێكی باڵای گۆران كه نهیویست ناوهكهی ئاشكرا بكرێت به ” خواكوڕك”ـی ڕاگهیاند :” گۆران ناكهوێته ژێر كاریگەری هیچ هەڵمەتێك بۆ بڕیاردان لەبارەی بەشداریكردن لە حكومەت یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن، ئاگادارین یەكێتی بە بەرنامە لە ڕێی هەندێك میدیاو ڕۆژنامەنوسەوە هەڵمەتێكی دەستپێكردووە كە چوونە حكومەتی گۆڕان بە عەیبەیەكی گەورە دابنرێت، ئەگەر عەیبە با خۆیان نەچن. ئەو جۆرە هەڵمەتانە كاریگەرییان لەسەر بڕیاری گۆڕان نابێت.”
بهرپرسه باڵاكهی گۆڕان گوتیشی :” تا ئێستا كۆبوونەوە لە نێوان گۆڕانو پارتی نەكراوە، بەڵام پەیوەندیی هەیە لە نێوانیاندا، وتیشی”ئەو هەواڵانەی دەربارەی كۆبوونەوەی گۆڕانو پارتی بڵاودەكرێنەوە بەشێكن لە پڕوپاگەندەی بەرپرسانی یەكێتی كە زانیاریی هەڵە دەدەن بە هەندێك ڕۆژنامەنوسو ئاڕاستەیان دەكەن لەبەرژەوەندیی خۆیان.”
هاوكات نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دهشڵێت: “ئێمە گفتوگۆ بكەین یان نەیكەین هیچ پەیوەندیی بە یەكێتییەوە نییەو هیچ گوێیەك بۆ یەكێتی ناگرینو بە عەیبەی نازانین، ئێمە حیزبی سیاسین لە كوێدا بزانین بەرژەوەندی میڵەتو پڕۆسەی سیاسی تێدایە گفتوگۆ دەكەینو ڕێكدەكەوین، لە كوێدا بزانین بەرژەوەندیی تێدا نیە نایكەین، خۆمان بڕیاری خۆمان دەدەین لەژێر كاریگەریو قسەی هیچ لایەك كارناكەین، ئەگەر ئەوان پێیان عەیبە لەگەڵ پارتی كۆببینەوە با خۆیان كۆنەبنەوەو هەوڵی بۆ نەدەن.”