ئه‌و پزیشكه‌ بناسه‌ كه‌ دوێنی له‌ شه‌قامی ئۆرزدی ته‌قه‌ی لێكرا

دوێنێ ئێوارە ۳ی۱۲ی۲۰۱۸ پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری لەشەقامی ئۆزدی شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گوڵە و بەسەختی برینداكرا.

د.کەمال ئەحمەد سەعید پزیشێكی نەشتەرگەری له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ بەسەختی برینداری ده‌كرێت و سێ گولـلە بەرجەستەی كەوتووە كە یەكێك لەگولـلەكانیش بەر سەری كەوتووە و ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشیكی دایە ،دوای نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پزیشكه‌كه‌ ،بەڵام هێشتا باری تەندروستی ناجێگیرە و زۆربەسەختی برینداربووە.

دکتۆر که‌مال ته‌مه‌نی ۵٦ ساڵه‌و له‌ شه‌قامی ئۆرزدی سلێمانی نۆرینگه‌ی هه‌یه‌.

دکتۆر که‌مال خێزانداره‌ و خاوه‌نى دوو منداڵه‌ به‌ ناوه‌كانى (ئاره‌ و دالیا) و خێزانه‌كه‌شى دكتۆره‌ به‌ناوى هاژه‌ عه‌بدوڵڵا کە پزیشكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا.

دکتۆر که‌مال له‌ ساڵی ۱۹٦۲ له‌ دایکبووه‌و له‌ ساڵی ۱۹۸٦ بڕوانامه‌ی پزیشکی گشتی له‌ زانکۆی به‌غدا به‌ده‌شتهێناوه‌.

دکتۆر که‌مال پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیه‌ و وانه‌بێژه‌ له‌ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی.

وه‌کو پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری سلێمانی کاری کردوه‌، جێگری سه‌رۆکی به‌شی نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵبوون بوووه‌ له‌ ساڵ ۲۰۰۱.

سه‌رۆکی به‌شی توێکاری و زانستی کۆرپه‌له‌زانی بووه‌ له‌ ساڵی ۲۰۰۳.

ئه‌ندامی چه‌ند رێکخراوێکی پزیشکیه‌ له‌ کوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریکا.

Back to top button