بە هۆی شەڕی نێوان سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی سائیروون نەتوانرا متمانە بە وەزیرەكان بدرێت

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی ناوی هەشت كاندیدی بۆ ئەو وەزارەتانەی ماون رادەستی پەرلەمان كرد, بریاربوو ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی پەرلەمان متمانە بەو كاندیدانە بدرێت, بەڵام بە هۆی دەمەقالێی نێوان پەرلەمانتارانی سائیروون و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان نەتوانرا متمانە بە وەزیرە نوێیەكان بدرێت.
جگە لەوە بە پێی زانیاریەكان كە لەناو كافتریای پەرلەماندا، دەمەقەاڵە لەنێوان ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان دروست بووە.
هاوكات میدیاكارێكی سەر بە ڕەوتی سەدر، ڕای گەیاند: “دەمەقاڵە و شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی سەر بە لیستی سائیروون، كە لەژێر سەرپەرشتی موقتەدا سەدرن، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمان، ڕوی دا”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێش كەمێك سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنەكە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخات بە مەبەستی ئەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاندیدی هەشت وەزارەتەكەی كابینەی حكوومەت، بگەنە ئەنجام.

Back to top button