سیروان بارزانی: لەکابینەی نوێی حکومەت دەبێت لایەنەکان بەڵێن بدەن، حکومەت هەڵدەبژێرن یان ئۆپۆزسیۆن

دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردسان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد، بۆ گەڕی دووەمی گفتوگۆکان پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیی ده‌كاته‌وه‌ ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كاندا بکات.

سیروان بارزانیئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی پارتی رايدەگه‌يێنێت، دەبێت لایەنەکان بەڵێن بدەن لە نێوان حکوومەت ئۆپۆزيسیۆنبووندا یەکێكيان هەڵبژێرن.

شایەنی بیرخستنەوەیە، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حزبەکان جگەلەوەی لە نیوەی ڕێگا حکومەتیان بەجێهێشت، ئەوا بەڕۆژ لە حکومەت و بەشەو ئۆپۆزسیۆن بوون.

Back to top button