محەمەدی حاجی مەحمود: دەرفەت لەبارە لە خولی نوێی پەرلەمان کوردستان ببێتە خاوەنی دەستور
دوای ئەوەی لەهەڵبژاردنی رابردووی کوردستان پارتی توانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت، پێشتر لەهەوڵی دانانی دەستور بووە بۆ کوردستان بەڵام ڕێگری لەلایەن لایەناکان دەکرا، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دەلێت، دەرفەتێکی لەبارە ببینە خاوەنی دەستور.
محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکرات ڕایگەیاندووە:” ئێستا دۆخی ناوچەکە لە بارە تا کورد ببێتە خاوەنی دەستوور و گۆڕانکاری و چاکسازی بکات.
هەر لەو بارەیەوە، یەکگرتووی ئیسلامیی سەرباری یەکلابوونەوەی وەک ئۆپۆزيسیۆن، بەڵام دانانی دەستوور بە کارێکی پێویست دەزانێت.
شایەنی بیرخستنەوەیە، پێشوتر بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەنگدان لەسەر پڕۆژەی ڕەشنوسی دەستوری کوردستان درابوو، بەڵام پارتی لەسەر داوای لایەنەسیاسیەکان پڕۆژەکەی گەڕاندەوە پەرلەمان، کەچی دواتر ئامادەی گفەوگۆکردن نەبوون لەبارەی دەستور.