یەكێتی ئەورووپا سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نا چالاك دەكەین
دوای ئەوەی ئەمریكا لە رێككەوتننامەكەی لەگەڵ ئێران كشایەوە 12 خاڵی وەك سزا بەسەر ئێراندا سەپاندن, لە ئێستادا ئەورووپا توند تر لە جاران لەبەرامبەر سزاكانی ئەمریكا وەستاوەتەوە لە دواهەمین دیداری میدیایی, فێدێریكا مۆگێرینی نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، رایگەیاند كە لە ماوەیەكی كەمدا میكانیزمێكی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران پێكدەھێنن كە تیادا كاریگەری سزاكانی ئەمریكا ناچالاك دەكات.
مۆگێرینی لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا و لەبارەی ئەو میكانیزمە بازرگانییەی كە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ناچالاك دەكات رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئاڵوگۆڕی زانیاریان كردووە لەسەر كارەكانی پێكهێنانی میكانیزمێكی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران.
مۆگێرینی لەمبارەیەوە وتی: “رێگای كاركردن لەگەڵ ئێران بە شێوەیەكی ئاسایی دەكرێتەوە. چاوەڕێی ئەوە دەكەم كە ئەم میكانیزمە پێش كۆتایی ئەمساڵ دابنرێت”.