پارتی لەسەر هاوسەرۆكانی هەدەپە هاتە دەنگ
خواكوڕك
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی هەینی 4-11-2016 بڵاوکراوەتەوە، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت: “دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە جێگەی نیگەرانییە، کرداری لەو شێوەیە بەهیچ شێوازێک خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی ناکات، لەهەمانکاتدا شەڕ و پێکدادان و یەکتر قبوڵنەکردن ناچێتە خزمەتی پێکەوە ژیان”.
فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیێنێت: “لە رەوشێکی وەک ئەمڕۆ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تورکیا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە چاوەڕێ دەکرێت، ئاشتی و دیمۆکراسی ببێتە سەرمەشقی کار و کردەوەیان لەو وڵاتە”.
فراکسیۆنی پارتی هەروەها هیوا دەخوازێت “بە زووترین کات پرسگەرێک بێتە ئارا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رێگەی ئاشتی جێگای تووندوتیژی و یەکدی قبوڵ نەکردن بگرێتەوە”.
ئەمری هەینی 4-11-2016 لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە لەگەڵ نۆ پەرلەمانتاری دیکەی ئەو پارتە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران.