يه‌په‌گه‌ په‌يامێك ئاراسته‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه‌) رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان به‌ ته‌واوى له‌ منبج كشاونه‌ته‌وه‌ و خۆيان ته‌رخانكردووه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى یه‌په‌گه‌ كه‌ ه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: به‌هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامانه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیاوه‌ بۆ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى باكوورى سووریا و وێرانكردنى ناوچه‌كه‌ و ئاواره‌كردنى خه‌ڵكه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ جه‌رابلووس، ئه‌عزاز، باب و عفرین روویان دا، ئێمه‌ له‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نین، دواى كشانه‌وه‌ى یه‌كجاریمان له‌ ناوچه‌ى منبج خۆمان بۆ شه‌ڕى داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانى دیكه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى دیكه‌ ته‌رخانكردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌: داوا له‌ ده‌وڵه‌تى سووریا ده‌كه‌ین، كه‌ ئێمه‌ گه‌ل و خاك و سنوورمان پێوه‌ى په‌یوه‌سته‌ هێزه‌كانى بنێرێت بۆ گرتنه‌ ده‌ستى ئه‌و ناوچانه‌ و پاراستنى ناوچه‌ى منبج له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا.

 

Back to top button