ئەمساڵ وەزارەتی تەندروستی 720 دەرچووی كۆلێژی تەندروستی دادەمەزرێنێت
لەگەڵ ئەوەی بە هۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی عێراق و ئەو قەیرانەی رووی لە هەێمی كوردستانكرد لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە فەرمانبەردابمەزرێنێت, بەڵام وا بڕیارە ئەمساڵی وەزارەتەكەیان 720 دەرچووی كۆلێژە پزیشكییەكان، دادەمەزرێنن.
د.خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند: “لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە دامەزراندن ڕاگیرا، هەروەها بەهۆی مۆڵەت وەرگرتن و چوونە دەرەوەی وڵاتەوە، زیاتر لە چوار هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی وازیان لە كار هێناوە و بەوەش بۆشاییان دروست كردووە”.
ئاماژەی بەوەش دا، كە لە پلانی ئەمساڵی وەزارەتی تەندروستیدا دامەزراندنی 720 دەرچووی كۆلێژە پزیكشییەكان و پزیشكانی ددان و دەرمانسازان جێگیر كراوە، : “بەڵام چوونە بواری جێبەجێكردنی ئەو بڕگەیەی پلانەكە، بەندە بە پەسندكردنی بودجەی 2019 ی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە”.
ڕونیشیكردەوە، ژمارەیەكی زۆر لە دەرچووانی كۆلێژ و بەشە پزیشكییەكان بە شێوەی خۆشبەخش لە نەخۆشخانەكان كار دەكەن، بۆیە لەو دامەزراندنەدا چانسی زیاتر بەوان دەدرێت.