سلێمان سۆیلۆ: یەكێتی پشتگیری لە ناو بردنی پەكەكە دەكات, كەچی داوای بینینی سەركردەكانی پەكەكەیانكردووە
دوای ئەوەی دوێنێ بەرهەم ساڵح بە نوێنەرایەتی لاهورجەنگی ئەندامی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی گەیشتە وڵاتی توركیا لەگەڵ ئەردۆگان كۆبوویەوە دواتر رەجەب تەیب ئەردۆگان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند كە لەگەڵ بەرهەم ساڵح هاوڕاین بۆ لێدان لە پەكەكە و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر.
ئەمڕۆش سڵیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وڵاتەكەی راگەیاندووە, لە ئێستادا پێشڤەچوونی باش لە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتۆتە ئاراوە, هەنگاوی داخستنی بارەگاكانی پەكەكە لە سنوری سلێمانی متمانەی یەكێتی لە لای ئێمە دروستدەكات.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی وەزیری ناوخۆی توركیا نیگەرانی خۆی لە بارەی هەولێكی نهێنی یەكێتی ئاشكراكرد و گووتی ئەو كاتانەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری توركیا داخوازیەكانی یەكێتی گەیاندە ئەنقەر, چەند سەركردەیەكی پەكەكە هەوڵیان داوە لە بارەی پێشڤەچوونی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئێمە روونكردنەوە بە پەكەكە بدەن.
هەروەها سلێمان سۆیلۆ گوتیشی:” بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ئێمە گەیشتووە ئەندامەكانی بنەماڵەی تاڵەبانی داوای بینینی موراد قەریلانیان كردووە, بەڵام داواكەیان رەتكراوەتەوە.