تەنها ئەمساڵ كار بە ناسنامەو ڕەگەزنامەی عێراق دەكرێت
دوای ئەوەی بڕیاردرا هاوڵاتیان لە بری ناسنامەو رەگەرزنامە بەكار بهێنرێت, بەڕێوبەری كاروباری كارتی نیشتمانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق دەڵێت: ساڵی داهاتوو كاركردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی رادەگرن.
لیوا نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەرێوەبەری كاروباری كارتی نیشتمانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە میدیاكانی راگەیاندووە: “دوای ئەوەی توانیمان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق فەرمانگەكانی باری شارستانی بۆ دەرچوونی كارتی نیشتمانی بگۆڕین، بەرێوەبەرایەتییەكەمان لە ساڵی 2020 كاركردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی رادەگرن”.
بەرێوەبەری كاروباری كارتی نیشتمانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكراشی كردووە، كە لەماوەی دەست بەكاربوونیان توانیویانە 9 ملیۆن كارتی نیشتمانی لەسەرجەم ناوچەكاتی عێراق بە هاووڵاتیان بدەن.