سروە عەبدولواحید: یەکێتی داوای دوو ئیدارەی بکات تەنها دەباشانی بەدەستەوە دەبێت

 

دوای ئەوەی یەکێتی لە هەڵبژاردنی ڕابردووی کوردستان، بەبەراورد لەگەڵ پارتی ڕێژەیەکی کەمی کورسی بەدەستهێنا، سەرکردەیەکی یەکێتی ڕایگەیاندە ئەگەر زیاتر لە کورسیەکانمان پۆستمان پێنەدرێت، ئاساییە بیکەینە دوو ئیدارەیی لە بەرامبەر پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان ڕایگەیاندووە:” یەکێتی بیکاتە دوو ئیدارە تەنها گردی دەباشانی بەدەستەوە دەبێت”.

سروە عەبدولواحید سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەپەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی (غدا)ـی عێراقی ڕاگەیاندووە، هەڕەشەکانی یەکێتی بۆ جێکردنەوەی خواستەکانیەتی لەنێو حکومەتی داهاتووی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان گوتیشی:” هەلوێستەکانی یەکێتی بە گەورەتر بینینی حزبە لە هەرێم ئەگینا داوای دوو ئیدارەی عەیبەیەکی سیاسیە ئەزموونمان لەگەڵی هەیە کە یەکێتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سلێمانی چی پێشکەش کردووە، پاشان سلێمانی تەنها یەکێتی نیە، پێگەو جێی نفوزی چەند هێزێکی دیکەی سیاسیە یەکێتی بەتەنها ناتوانێت ئەو بڕیارەبدات.
سروە عبدولواحید ڕاشیگەیاندووە:” گریمان یەکێتی دوو ئیدارەی ڕاگەیاند ئەی چی لەو حزبانەی دیکە دەکات، وەک پێگەی جەماوەری بێت تەنها دەباشانی بەدەستەوە دەبێت”.

Back to top button